ئابووری
وەزیری دارایی: بڕینی مووچە تەنیا بۆ یەك مانگ دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دەستكاریكردنی مووچە روونكردنەوە دەدات و دەڵێت دەستكاریكردنەكە كاتییە و بەس بۆ ئەم مانگە دەبێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارێتیەكەی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و كەس لە دژی قسەی نەكردووە و بڕیاری هەموومانە".
باسی لەوەشكردووە "بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران كاتیە و هەر ئەوەندە تەمویل لەبەردەستدا بووە بۆ ئەم مانگە بۆیە باشتر وایە لە جیاتی موزایەدە و یاریكردن بە دۆخی خراپی خەڵكی هەر كەسێك لەو موزایەدەچیانە بەشداری بكردایە لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە".
رۆژی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەستكاری مووچەی فەرمانبەران بكات و بە رێژەی لەسەدا 21ی مووچە كەم بكاتەوە و سێ سەرۆكایەتیەكەش بە رێژەیەكی زۆرتر دەستكاری مووچەكانیان دەكرێت.