ئابووری

فۆڕم بۆ هاوڵاتیان پڕدەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕم بۆ هاوڵاتیان پڕدەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور دەڵێت، دەستیان بە پڕكردنەوەی فۆڕم كردووە بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژار بەمەبەستی هاوكاریكردنیان.

دەشتی عومەر، لێپرسراوی چاودێری كۆمەڵایەتی شارەزوور رایگەیاند "فۆڕمێك كە لە لایەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، تایبەتە بە زانین و وەرگرتنی ژمارەی خێزانە كەمدەرامەت و هەژارەكان".

باسی لەوەشكردووە "فۆڕمەكە بۆ هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكانە، بەڵام لە ئێستادا هیچ هاوكارییەك لە بەردەستدا نییە".

لە بەرانبەر ئەو فۆڕمەدا بڕە پارەیەك لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، ماوەی چەند رۆژێكیش دەبێت دەست بە پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە كراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان