ئابووری
كۆرۆنا رێگە نادات ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارە گرنگەكە بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر وەرگرتنی قەزری ناوخۆی و دەرەكی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش دەڵێت، بەهۆی كۆرۆناوە ئەندامانی ئامادەبوو ژمارەیان زۆر كەمە.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تەنیا لە بارەی دەنگدانە بۆ قەرزی ناوخۆی و دەرەكی كە حكومەتی عیراق بەنیازە بیكات".
ئەوەشی خستەڕوو " كۆبوونەوەكە بڕیاربوو كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بێت، بەڵام بەهۆی ئەم نەخۆشی كۆرۆناوە ئەندامانی ئامادەبوو ژمارەیان كەمە و ئەگەر بگاتە رێژەی یاسایی دەنگ دەدرێت و یەكلادەكرێتەوە".