گشتی
مانای بینینی چەك لە خەودا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە خەو نامەی ئیبن سریندا چەند لێکدانەوەی کراوە بۆ بینینی چەك لە خەودا، دەوترێت بە مانای سەركەوتن دێت بەسەر دوژمنەكانت لە هەمان كاتدا بەمانای سەركەوتن دێت بەسەر نەخۆشیدا:
یەکەم: ئەو كەسەی لە خەویدا تەقەی لێبكرێت ئەوە مانای وایە كەسانێك هەن شەڕت پێ دەفرۆشن و پێویستە ئاگاداربیت، تەقاندنی فیشەكی دەمانچە لە خەودا بە مانای رەفتار كردنی نەشیاودێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە.
دووەم: ئەو كەسەی لە خەویدا لەناو كۆمەڵێك كەسدا بێت و چەكی پێبێت ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت هێندەی گەورەی چەكەكەی دەبێتە سەرۆك و سەركردەی ئەو كۆمەڵە كەسە، هەروەها ئەو كەسەی لە خەویدا چەكی ئاگری ببینێت ئەوە مانای وایە توشی كێشە و ناخۆشی دەبێت.
سێیەم: ئەو كەسەی لە خەویدا چەك ببینێت و توانای ئەوەی هەبێت بەكاریبهێنێت ئەوە مانای وایە دەگاتە ئەو شتەی مەبەستێتی و پێویستی پێیەتی و ئەگەر گەشتیاربێت ئەوە بەسەلامەتی دەگەڕێتەوە بۆ ناو كەسوكاری، ئەو كەسەی لە خەویدا چەكی لێ ون ببێت ئەوە مانای وایە هێز و دەسەڵاتی نامێنێت.
چوارەم: ئەو كەسەی نەخۆش بێت و لە خەویدا چەك بەكاربهێنێت ئەوە تەندروستی باش دەبێت و لە نەخۆشیەكەی رزگاری دەبێت، تەقاندنی فیشەكی دەمانچە لە خەودا بە مانای رەفتار كردنی نەشیاودێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە.
پێنجەم: ئەو كەسەی لە خەویدا چەكی پێبێت و ببینێت كۆمەڵێك كەس لە دەورین و تەماشای دەكەن ئەوە مانای وایە ئەو كەسە لە راستیدا لەلایەن چەند كەسێكەوە باس دەكرێت و ئیرەی پێدەبرێت و ئەگەر كەسەكانی دەوروبەری بەتەمەن بن ئەوە مانای وایە هاورێی خۆین كە باسی دەكەن و ئەگەر گەنج بن ئەوە مانای وایە دوژمنەكانین كە باسی دەكەن.
ک. ر