کوردستانی
کەسێک بەتۆمەتی چەند تاوانێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دزینی دوو ماتۆڕسکیل، هەروەها دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەقید) دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، لە ماوەی كاتژمێرێكدا لە گەڕەكی پۆلیسان كەسێكیان بە ناوی (س.ع) بە تۆمەتی دزینی 2 ماتۆڕسكیل دەستگیر كرد، كە لە ماڵەكەیدا ماددەی هۆشبەر و كەرەستەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دەمانچەیەك و 2 ماتۆڕسكیلەكە و كۆمەڵێك فیشەك و هەندێك (جلوبەرگی سەربازی بە پلەی عەقید) دەستیان بەسەردا گیرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند كرا و دۆسیەیەكی دیكەی سەربەخۆش لەسەر تۆمەتبار كرایەوە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، لەبەر ئەوەی ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو".
س.س

بیروڕا