کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی هەواڵێکی خۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت تا ئێستا 431 هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "تا ئێستا 431 هاوڵاتی لە شاری سلێمانی دوای چاک بوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە".

لە کۆتایی نووسینەکەیدا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت "سوپاس بۆ بەخشندەیتان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan