عیراقی

بە هەزاران هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هەزاران هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 862 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و دوو هەزار و 49 كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتی هاتووە "لە 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 15 هەزار و 788 هاوڵاتی كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 862 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

هەروەها "دوو هەزار و 49 هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و زۆرترین تووشبووش لە شارەكانی بەغدا و نەجەف و سلێمانی و كەربەلا و كەركوك و واست و بەسرە و بابل و بووە".

هەر لەو ماوەیەدا 73 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و كۆی تووشبوونیش بۆ 107 هەزار و 573 كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی چاكبوونەوەكانیش گەیشتە 73 هەزار و 317 كەس و تائێستاش چوار هەزار و 287 كەس مردوون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە