عیراقی

"حكومه‌تی عیراق میكانیزمی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی داناوه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حكومه‌تی عیراق میكانیزمی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی داناوه‌"
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند: دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكومه‌تی عیراق میكانیزمی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كانی داناوه‌.

لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی رایگه‌یاند: دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عیراق حكومه‌ت میكانیزمی چۆنیه‌تی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی داڕشتووه‌.

وتیشی: پرسی پڕچه‌ككردن و پشتیوانی لۆجستی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و حكومه‌تی عیراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی عیراق بمێننه‌وه‌.

وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێویسته‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پشت به‌خۆیان ببه‌ستن.
Qaiwan
Qaiwan