عیراقی

داعش هێرشی كرد و كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی كرد و كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو، چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردە سەر پۆلیسی سوپای عیراق لە سنوری خانەقین و بەهۆیەوە سەربازێكی سوپای عیراق كوژرا و ژمارەیەكیش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، چەكدارانی داعش بە چەكی جۆری قەناس لە سوپای عیراقیانداوە لە گوندی شێرك لە خانەقین، بەهۆیەوە سەربازێك كوژراوە و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەیەكی خانەقین و كوژراو و بریندار هەبووە، ئەو ناوچەیە بەهۆی بوونی بۆشایەكی زۆر و خراپی ئەمنیەتی، بەردەوام چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر سوپای عیراق".

وتیشی "لە ماوەی رابردوو چەندینجار داعش لەو سنورە هێرشی كردووە و كوژراو و بریندار هەبووە، ناوە ناوەش هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییە گوندنشینەكان".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان