عیراقی
مستەفا کازمی بە زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆتێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە.
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراقدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە "بەڕێوەچوونی جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاوازترە لەساڵانی رابردوو، چونكە لەبەردەم ئاڵنگاری كەڵەكەبووی زۆری ساڵانی رابردووین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە تا وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەری و یەكسانی حكوم بكات."
س.س