گشتی
دینا نوێترین بەرهەمی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خانمە گۆرانیبێژی کورد دینا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "بلوة" بڵاوکردەوە کە بە زمانی عەرەبی گۆرانییەکە دەڵێت و ئاوازەکەی لەلایەن ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە، کلیپەکەی زیاتر کلتوری وڵاتانی عەرەبی پێوەدیارە.
دینا، یەکێکە لە خوێندكارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵكەوت زاهیر ماوەیەكه دەستی بهكاری هونەری كردووهو خاوەنی چەند بەرهەمێكه و توانیوەیەتی هەوادارێکی تایبەت بەخۆی هەبێت.
https://www.youtube.com/watch?v=ldncantKwAU