تەندروستی

سارد یان گەرم.. بەكام جۆرەیان خۆشۆردن لە بەیانیان یان پێش خەوتندا باشترە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سارد یان گەرم.. بەكام جۆرەیان خۆشۆردن لە بەیانیان یان پێش خەوتندا باشترە؟
مەودا میدیا-

ئەگەر نازانیت كام جۆرەیان باشترە بۆت، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم یان سارد، ئەوا پێویستە سوودەكانی هەر جۆرەیان بزانیت و دواتر بڕیار بدەیت یەكێكیان هەڵبژێریت.

ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بە ئاماژەكردن بۆ وتارێكی گۆڤاری سانتی بلوس، سوود و زیانەكانی خۆشۆردنی بە ئاوی گەرم یان سارد خستووەتەڕوو و بەوردی روونی كردووەتەوە.

سوودەكانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد:
یەكەم: یارمەتیدەر دەبێت بۆ زوو خەوتن، هەروەها رۆڵی دەبێت لە نزمكردنەوەی پلەی گەرمی جەستە كە ئەوەش بۆ باش خەوتن سوودی زۆرە.
دووەم: پارمەتیدەر دەبێت بۆ سووتانی چەوریی جەستە.
سێیەم: رۆڵی دەبێت لە چالاكتركردنی سوڕی خوێن بەشێوەیەكی زۆرباش.
چوارەم: كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازار و هەوكردن، ئەمە بۆ وەرزشوانەكان زۆر باشتر دەبێت.

مەترسییەكانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد:
خۆشۆردن بە ئاوی سارد فشاری زۆر دەخاتە سەر جەستە، هەروەها وات لێدەكات هەست بە ماندووبوون و شۆك بكەیت. ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنت هەبێت، ئەوا پێویست پێشتر راوێژ بە پزیشكی تایبەت بكەیت.

سوودەكانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم:
یەكەم: یارمەتیت دەدات بۆ پشوودان، بەتایبەت ئەو كەسانەی شڵەژاون یان تووشی حاڵەتێكی دیاریكراو دەبن لە نائارامی، دەگونجێ بەهۆی خۆشۆرین بە ئاوی گەرمەوە پشوو بدەیت و ئارام ببیتەوە.
دووەم: ئارامبوونەوەی ئازارەكانی ماسولكە.
سێیەم: هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كیشەكانی ئامێری هەناسەدان.
چوارەم: ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەكرێت بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆرن كە كێشەی نزمبوونەوەی پلەی ساردییان هەیە یان هەر نەخۆشییەكی دیكەی تایبەت بە ساردی.

مەترسییەكانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم:
لەگەڵ ئەوەی خۆشۆرین بە ئاوی گەرم سوودی زۆری هەیە، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو كەس وابێت. ئەو كەسانەی دەناڵێنن بەدەست بوونی پێستی وشك و هەستەوەر و هەروەها سورهەڵگەڕاوە و ناسك و خورودارەوە، ئەوا پێویستە خۆیان بە ئاوی گەرم نەشۆرن، هەروەها ئەو كەسانەشی كە كێشەی بەرزبوونەوەی فشار و سوڕی خوێنیان هەیە.

ئاوی سارد یان گەرم.. كامیان بۆ خۆشۆردنی بەیانیان باشترە؟

بەپێی راپۆرتەكە ئەگەر بتوانیت بەیانیان بە ئاوی سارد خۆت بشۆریت، ئەوا زۆر باشە و دەبێتە هۆی ئەوەی تەواوی رۆژەكە چالاك بیت، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەو سوودانەی پێشتر ئاماژەیان پێكرا وەردەگریت، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەش كە وزەی ئیشكردنت زیاتر بێت و چەوری جەستەت بسووتێت و باشتر كارەكانت ئەنجام بدەیت.

هەروەها باس لەوەشكراوە ئەگەر دوای خۆشۆردن بە ئاوی گەرم هەندێك ئاوی سارد بەخۆتدا بكەیت، ئەوا سوودی دەبێت بۆ جەستە و گەشانەوەی دەموچاو. نابێت ئەوەش لەبیر بكرێت كە خۆشۆردن چارەسەر نییە بۆ هیچ نەخۆشییەك، هەروەها نابێتە جێگرەوەی راوێژكردن بە پزیشك، بۆیە ئەگەر تووشی هەر كێشەیەكی تەندروستی بوویت پێویستە راوێژ بە پزیشك بكەیت پێش گۆڕینی ئەو جۆرە خۆشۆردنەی لەسەری راهاتووی، بەتایبەت خۆشۆردن بە ئاوی سارد.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب