عیراقی

دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران
مەودا میدیا- 

درەنگانی شەوی رابردوو دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرا، بەڵام لەلایەن سیستەمی دژە موشەکی باڵیۆزخانەکەوە تێکشکێنران و خرانە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، درەنگانی شەوی رابردوو دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا توانیویەتی لە رێگەی سیستەمی دژە مووشەکییەوە مووشەکەکان تێکبشکێنێت و بیان خاتە خوارەوە بێ ئەوەی  هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan