عیراقی
80 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە چوار هەزار و 224 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و چوار هەزار و 214 حاڵەتی چاكبوونەوە و 80 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو " لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و 224 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە هەزار و 228حاڵەتیان لە بەغدان، هەروەها چوار هەزار و 214 كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە، كە 925 كەسیان لە بەغدان".
هەر بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق "80 كەس بە نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە كە هەشت كەسیان لە بەغدان".
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 298 هەزار و 702 كەس لە عیراقدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 166 كەس گیانیان لەدەستداوە و 233 هەزار و 346كەسیش لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.