کوردستانی
هەواڵێکی ناخۆش لە وەزارەتی دارایی یەوە بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی 2020ن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دیارینەکراوە".
سەبارەت بەوەی ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکرێت ئەو سەرچاوەیە وتی "تاوەکو رۆژی سێشەممەی داهاتووش هیچ ئەگەرێک نییە بۆ راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران".
وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی مووچە و تاوەکو ئێستاش بەغدا پارەکە نەناردووە، هەروەها پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە کە مووچەی مانگی نیسانیش بەهەمان لێبڕینی مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت واتە بە لێبڕینی لە 21%.
س.س