جیهانی
هەوڵی ژەهرخواردكردنی ترەمپ دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەوڵێكی ژەهرخواردكردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەلایەن دەزگاكانی پۆلیس و هەواڵگری ئەمەریكاوە شكستی پێهێنرا و ئێف بی ئای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.
میدیاكانی ئەمەریكا لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریكی بڵاویانكردەوە "كەسانی نەناسراو لە رێگەی پۆستەوە گیای گەرچەكی ژەهراوییان بۆ كۆشكی سپی ناردووە بۆ ئەوەی بگاتە دۆناڵد ترەمپ".
وەك ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان پێداوە "بەڵام هێزە ئەمنییەكان بەر لە گەیشتنی بە كۆشكی سپی دوو پشكنینیان بۆ كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە ژەهراوییە و فڕێیانداوە".
جێی ئاماژەیە، رووەكی گەرچەكی ژەهراوی پێكهاتەیەكی دەوڵەمەندی ژەهری تێدایە و لە كردەوەی تیرۆریستیدا بەكاردەهێنرێت.