جیهانی

ئەمەریكا بەنیازە سزاكانی پێش 2015 بەسەر ئێران دا بسەپێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا بەنیازە سزاكانی پێش 2015 بەسەر ئێران دا بسەپێنێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەنیازە سەرجەم ئەو سزایانەی پێش رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 بەسەر ئێراندا سەپێندرابوون، لەرێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بیانسەپێنێتەوە. 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریكا قسەیان كردووە، بە رەتكردنەوەی رێگەدان بە كۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی 19ی مانگی 10ی ئەمساڵەوە دەستی بە چەك و تەقەمەنی بگات". وتیشی "ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەمەبەستی سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا تاوەكو قەدەغەی فرۆشتنی چەك بە ئێران بەردەوام بێت".

هەر لەوبارەیەوە دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا  رایگەیاند " ئێمە هاوبەشی نیگەرانییەكانی ئەمەریكاین لە ئاست ئێران و هەڕەشەكانی، چ لەبواری ئەتۆمی یان بواری ناجێگیركردنی سەقامگیریی ناوچەكە".

وتیشی "هەڵوێستی بەریتانیا لەئاست رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران روونە، بەڵام ئێمە هەمیشە پێشوازییمان لە هەڵوێستەكانی ئەمەریكا كردووە بۆ فراوانكردنی رێككەوتنەكە تاوەكو بە رێككەوتنێكی گشتگیرتر بگەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان