کوردستانی
دانیشتینی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای چاکسازی بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی دوێنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی، بەڵام تەنها گفتوگۆ لەسەر چەند ماددەیەکی پڕۆژە یاساکە کرا و کۆبوونەوەکە هەڵگیرا بۆ ئەمڕۆ.
کاروان عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەماندا تەنها چوار ماددەی پڕۆژە یاساکە گفتوگۆی لەسەر کرا کە تایبەت بوون بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و سوودمەندبوون زیاتر لە جارێک".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ماددانەی کە ماون سەبارەت بە دەرماڵە و خانەنشینی گشتی و پلە تایبەت و پلە باڵاکانە".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10:30 خولەک کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ماددانەی پڕۆژە یاساکە کە ماون".
سەبارەت بەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاساکە دەکرێت کاروان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەکرد "نازانرێت کە گفتوگۆکان ئەمڕۆ کۆتایی دێت یاخود نەخێر".