عیراقی

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا – کاروان نوری

دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و توركیا راگیران، ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکەنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (15-10-2020)، دەستەی فڕۆكەوانیی عیراقی رایگەیاند "گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و توركیا دەست پێدەكەنەوە و هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانی لەلایەن عیراق و حەوت گەشتی ئاسمانی لەلایەن توركیاوە بەڕێوە دەبرێن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەسەرەتای ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و توركیا وەستابوو و وڵاتی تورکیاش هۆکاری راگرتنەکەی بۆ رێککارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندەوە.

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان