عیماد ئەحمەد
بۆ یەكێتی... ئەو عەترەی بەسەر نیشتماندا پرژا
بیر لەوە دەكەمەوە بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شتێك بنووسم، یادەوەریم ئەمباتەوە ساڵی( 1975 )و ناچارم ئەكات بەراوردێكی سەیر بكەم لەنێوان دوو رووداو، كە جوگرافیایەكی زۆریان بەینە، بەڵام ئاماژە و پەندەكانیان وا دەكەن ئەو بەراوردە لە مێشكی مندا خۆی بسەپێنێت.
سەرەتای ئازاری (1975) شۆڕشی ئەیلوول تووشی شكست و نشووستیەكی كەمەر شكێن هات، ئەو شۆڕشەی ئێرانی شا و ئەمەریکای ئەوسا پشتیوانی بوون کەچی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و بە رێكکەوتنامەی شوومی جەزائیر كۆتایی هات ، بەڵام لە كۆتایی مانگی نیسانی هەمان ساڵدا، لە رۆژهەڵاتی دوور، شۆڕشی ڤێتنام بە پشتیوانی چین و سۆڤیەت سەركەوت و ڤێتنامی باشوور كە ئەمەریكا و رۆژئاوا پشتیوانی بوون كەوت، ئیتر ئەوان ولآتێكیان رزگار کرد و یەکخست كە ئێستا مایەی ئەوەیە شانازی پێوە بكەن.
بیركردنەوەی من لە دامەزراندنی یەكێتی، بیركردنەوەیەكی عاشقانەیە، بەوە كۆتایی نایەت تەنیا بیر لە دانایی و پشووی درێژی رابەرێكی بێوێنەی كوردایەتی بكەمەوە، كە لەمەنفا لەگەڵ ھاوڕێکانی تۆوی ئومێد و هەستانەوەی چاند و کانیا و و جۆگەلەكانی كوردایەتی ناو وڵاتیش بەتایبەت ئامادەسازیەکانی كۆمەڵە و بزووتنەوە و دەستپێشخەری كاك ئارام و كۆمیتەی هەرێمەكان، رووباری شۆڕشی نوێی دروستكرد، بەجۆرێك وڵات و كوردستانی پاراو كرد ئیتر بۆ بەهاری ساڵی( 1991 )گوڵاڵە سوورەکانی سەركەوتن بەشی زۆری نیشتمانیان پۆشی.
ئەم خەیاڵە خەیاڵێكی بەراوردكاریانەی بێ كۆتاییە، ئەمباتەوە ناو پەیوەندی ئاڵۆزی بەهار و كورد، كە بۆ ئێمە وەرزێكی ئاسایی نییە، زۆربەی كەوتن و هەستانەوەكانمان لەو وەرزەدان، گەورەترین جەژنی نەتەوەیمان نەورۆز، كە هێمای سەركەوتنە، رۆژی یەكەمی بەهارە، ئەدەبیاتی كوردی پڕە لە نموونەی بەیەكەوە بەستنەوەی بەهار و سەركەوتن و بوژارنەوەی كوردایەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نشوست و كەوتنەكانیشمان لە بەهارن، تراژیدیای کیمیاباران و ئەنفال و كۆڕە و هەر لە بەهاردا كونیان كردە جەرگی كورد و كوردستان، ئیتر یەكێتیش بە دەرزی و دەزوی خەباتێكی بێ وێنە هەر لەو بەهارەی نووشستی شۆڕشی ئەیلولی تێدا نووسرایەوە، داستانی هەستانەوەی دەستپێكرد، تا دواجار هەر لە بەهاریشدا لە ساڵی (1991 )به ئەندازیاری کاک نەوشیروان و بەشداری کاریگەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی کوردستان راپەری و رژێمی بەعسی راماڵی ولە هەمان کاتدا غروری رژێمی دیكتاتۆری دڕندە و سوپاكەی لەژێر خەێوەتكەی سەفوان شكا .
من بۆ ئەم یادە نامەوێ باسی ئەدەبیات و ئەزموونی كوردانەی یەكێتی بكەم لە ساڵی (1975) ەوە تائێستا ، نامەوێ تەنها باس لەو داهێنانە بكەم كە یەكێتی بە كوردایەتی و بە چەمكی شۆڕش و هەستانەوەی بەخشی، نامەوێ باسی تاقە ئەزموونی ناو مێژووی كورد بكەم كە خەبات و تێكۆشان و شۆڕشی بەسەركەوتن بەستەوە، بۆ یەكەم جار شەرەفی بونیاتنانی ئەو پردەی پێ بڕا كە لە ژێردەستەییەوە كوردی پەڕاندەوە بۆ سەربەخۆیی. لێرەدا كە باسی مێژووی یەكێتی و هەستانەوە و شۆڕشی نوێ ئەكەم بێگومان نكوڵی نییە لە خەبات و رۆڵی هیچ لایەن و هێزێك، من دەمەوێ زیاتر لەو دەمار و رایەڵە ئاڵۆزانە ورد ببمەوە كە لەناو كەوتن و هەرەسەوە، خوێنی بەرخۆدان و بەرگریان دەگواستەوە، چۆن لە هەویری بێ هیوایەوە نانی ئومێدیان بەرهەم ئەهێنا! بەتایبەت ئەو سەردەمە ئێمەی ئەندامانی كۆمەڵە لە بەهاری تەمندابووین لە چوارچێوەی (هەرێمی باوەڕ ـ کە دوای ناو نرا هەرێمی پێشرەو ـ)ی كۆمەڵەی رەنجدەرانەوە خۆمان رێكخستبوو، رەنگە حەماسی شۆڕشگێڕانەمان رێی ئەوەی پێنەدابین زەبری ئەو غەدرە زۆرە وەكو خۆی ببینین، كە لە بەهاری( 1975)دەرحەق بە كورد كرا، چونكە هەر زوو سەرمەستی ئەو فەزا تازەیە بووین كە كۆمەڵە لە چوارچێوەی یەكێتیدا دروستی كرد، ئەو فەزایەی كە هەزاران گەنجی وەكو ئێمەی وا لێكرد لەجیاتی ئەوەی (باوەش بە ئەژنۆی بێئومێدیدا بكەین) روومان لە خەونی هەستانەوە و سەركەوتن كرد، بەشانازیەكی گەورەشی دەزانم كە ئەو كاروانە منی كردە هاوڕێ و هاوخەباتی چەندین تێكۆشەری دانسقەی كوردایەتی.
دوای ئەو هەموو ساڵە بیر لەوە دەكەمەوە كە ئێستای كوردستان و یەكێتی وەكو تەونێك بەدەست و پەنجەی هەزارەها شەهید و خەباتكار، زیندانی سیاسی و پێشمەرگە و رێكخستن بەرهەمهاتووە، بۆیە پێموایە بەرپرسیارێتی نەوەی تازەی یەكێتی بەرپرسیارێتیەكی گەورەیە، چۆن پارێزگاری لە كولتووری سیاسی و سەروەریەكانی رابردوو ئەكەین و بە كەرەستە و بیرو شێوەی تازەی خەبات موتوربەی ئەكەین و حوکمڕانی دادپەروەر و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەکانی وڵات بنیاتدەنێن و چۆنیش یەكێتی وەكو درەختی هەرە سەوزی كوردایەتی و بەرھەمدار و خزمەتگوزار بۆ خەڵک مەیسەر ئەكەین. ئاخر یەكێتییەكان ئەبێ بزانن رەگی خەبات و تێكۆشان ئاو و خۆراك دەبەخشێتە گەڵا و لقەكانی ئەو درەختەی كەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەو رەگە بەهێزەیە وا ئەكات سایەو سێبەری یەكێتی فراوان و ئاوەدان بێت،چونكە دەگوترێت ئەوەی باش مێژوو بخوێنێتەوە، مێژووش ئایندەیەكی باشی بۆ مسۆگەر دەكات، بۆیە پارێزگاری لەو سەروەتە شۆڕشگێریەی رابردوو، كە خاڵە شەهاب و هاوڕێكانی بە (كەم ژیان و كەڵ ژیان) دەستیان پێ كرد و ئارام و عەلی عەسكەری و رێبوارانی تری كوردایەتی پەرەیان پێداو بەخوێنی خۆیان پاراویان كرد، بەرپرسیارێتیەكی گەورەیە.ئەبێ بزانین یەكێتیەكەمان حزبی رەنگێك و قۆناغێك و شارێك نییە.
یەکێتی بە هێزی رەنجدەرانی بیر بازوو تێدەکۆشێ لە پێناو ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی چارەیخۆنووسین بۆ خەڵکی کوردستان ، یەكێتی ئەو عەترە دەگمەنەی كوردایەتییە، كە مام جەلال و هاوڕێكانی درووستیان كردو دواتر بەسەر دێهات و شار و تەواوی خاكی نیشتماندا پرژا
لەیاد( 46) ساڵەی یەكێتی و( 45 )ساڵیادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا پێویستمان بە زیندوكردنەوەی زیاتری خەسڵەت و شوناسی یەكێتی هەیە كە داهێنەری شێوە خەبات لە چوارچێوەی كاری ھاوخەباتی و ھاوپەیمانی بوو، بۆ ئەوەی ھەردەم یەکێتی هێزی گۆڕانكاری و تێكۆشان بەهەموو رەنگ و تایبەتمەندیەكانیانەوە بگرێتە خۆ، لە ڕابردووشدا بینیمان چۆن یەكێتی بە رابەرایەتی مام جەلال بەم داهێنانە لە هەلومەرجێكی یەكجار دژواردا شانبەشانی هێزەكانی تر كاری گەورەی كرد.
ئەمڕۆ یەكێتی لە هەموو كات زیاتر پێویستی بەتۆخكردنەوەی ئەو شووناسە هەیە كە هەمووان بەیەكەوە ئەركی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغەش بگرینە ئەستۆ و بەرێزگرتن لە سەرەوەریەكانی رابردوو و تۆكمەكردنی ئێستامان ، داهاتووی میللەتەكەمان مسۆگەر بكەین و لە ئاست چاوەڕوانی و متمانەی خەڵک و كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەرانمان بین.