ئابووری
هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمەڵەی خاوەن کێڵگە په‌له‌وه‌رییەکانی سلێمانی، هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا دەکات و دەڵێت "70%ی كێڵگه‌كانی هه‌رێم و عیراق له‌ناوچوون".
وتەبێژی کۆمەڵەی خاوەن کێڵگە په‌له‌وه‌رییەکانی سلێمانی، هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا دەکات و دەڵێت "70%ی كێڵگه‌كانی هه‌رێم و عیراق له‌ناوچوون".
تا زیاتر لە جەژن نزیکبینەوە نرخی مریشک گرانتردەبێت، لەوبارەیەوە نازم عه‌بدوڵڵا، وتەبێژی کۆمەڵەی خاوەن کێڵگە په‌له‌وه‌رییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگه‌یاند "گرانبوونی نرخی مریشك بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە پێشتر جووجكه‌یه‌ك به 35 سه‌نت بووە ئێستا بووه به 70 سه‌نت، هه‌ر تۆنێکی عه‌له‌ف 50 دۆلاری دیکەی چووه‌ته‌سه‌ر".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆكارێكی دیکەی گرانبوونی نرخی مریشك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 70%ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه".
راشیگەیاند "داوا دەکەین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی مریشك جێگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش پێوه‌ی پابه‌ندبن و هیچ لایه‌ك زیانی به‌رنه‌كه‌وێت وتیشی، لە ئێستادا هەوڵ هەیە لە دوای جەژن نرخی مریشک هەرزان بکرێتەوە".
باسی لەوەشکرد "پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له رێی ڤێته‌رنه‌رییه‌كانه‌وه ڤاكسین دابه‌ش بكات، چونكه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 20 جۆری ڤاكسین هه‌یه و ده‌بێت حكومه‌ت یه‌ك جۆره ڤاكسین به‌سه‌ر كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان دابه‌ش بكات".
ر.ر