عیراقی

عیراق؛ بکوژی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق؛ بکوژی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ماڵی عەبیر خەفاجی سەرۆکى شارەوانى کەربەلای کرد کەدوێنێ لەكاتی لابردنی زێدەڕۆییدا کوژرا، هاوکات پارێزگای کەربەلا دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021 نسەیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی عەبیر خەفاجی سەرۆکی شارەوانی شارەکەی ئاشکراکرد کە دوێنێ سێشەممە لەکاتی بەسەرکردنەوەی چەند شوێنێک کە زێدەرۆییان تێدا کراوە، تەقەی لێکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لای خۆشییەوە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا ئەو پۆلیسانە دەستگیر بکرێن کە یاوەری خەفاجییان کردووە، چونکە نەیانتوانیووە پارێزگاری لێبکەن.

بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بەشداری کردن لە پرسەی سەرۆکی شارەوانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە کەربەلا و رایگەیاند، بەرامبەر ئەوانەی پێچەوانەی یاسا مامەڵە دەکەن زۆر توندتر دەبن و بکوژانی ناوبراو بەزوترین کات رادەستی دادگا دەکرێن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان