عیراقی

مستەفا کازمی باس لەو کارانە دەکات کە کابینەکەی ئەنجامی داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی باس لەو کارانە دەکات کە کابینەکەی ئەنجامی داوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق باس لەو کارانە دەکات کە لەماوەی بوونی بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی داوە و رایدەگەیەنێت کارمان کرد بۆ فراوانکردن و ڕەخساندنی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زۆرترین ھاوڵاتیی سودمەند بێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "کارمان کرد بۆ فراوانکردن و رەخساندنی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زۆرترین ھاوڵاتیی سودمەند بێت، هەروەها پرۆژەی 650 ھەزار پارچە زەویمان خستەڕوو, هاوکات قەرزیشمان بۆ ھاوڵاتییان دانا بۆ ئەوەی لەسەر زەوییەکان خانووبەرە بونیاد بنێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕی 12 ملیار دۆلار پارەی یەدەگ بۆ دەوڵەت زیادبووە, هەروەها توانیمان رۆژانە 21 ھەزار مێگاوات لە وزە زیاد بکەین و  کێشەی پرۆژەی (البطاقة التموينية) چارەسەرکرد و توانیمان زیاتر کار ئاسانی بکەین بۆ ھاوڵاتییان".

سەرۆک وەزیرانی عیراق باسی لەوەشکردووە "پرۆژەی بەندەری (مینای فاو) دەبێتە یەکێک لە ھەرە پرۆژە ستراتیجیەکانی ناوچەکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان