د.نازەنین عوسمان
كێشەی بیلاڕووسیا و ئەوروپا و فێڵكردن لە كورد
بیلاڕووسیا دەکەوێتە ئەوروپای رۆژهەڵات، سنوورەکەی لە باکوور لیتوانیا و لاتیڤیایە، لە رۆژهەڵات رووسیا و لە باشوور ئۆکرانیا و لە رۆژئاوا پۆڵندایە. شاری مینسک پایتەختەكەیەتی. بیلاڕووسیا لە ساڵی 1918 دامەزرا وەک یەکێک لە کۆمارەکانی یەکگرتووی سۆڤیەت. لە دوای هەڵوەشانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ. لە 1994 هەڵبژاردن کرا و ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ بوو بە سەرۆک کۆمار و تاکو ئێستا هەر سەرۆک کۆمارە بۆ شەشەمین جار هەڵبژێردراوەتەوە، تاوانبار دەکرێت بەوەی یاری بە دەنگ دەکات و هەموو ئەوانەی دژی دەوەستنەوە یان دەخرێنە زیندان و تاکە وڵاتە لە ئەوروپا حوکمی لەسێدارەدانیان ماوە، یان ناچاردەبن ببن بە پەناهەندە و لە وڵاتەكە راکەن.
لە مانگی ئایاری 2021 رۆژنامەنووسێکی دژ بە لۆکاشینکۆ پەناهەندەیە و لە ئەوروپایە، لەنێو فڕۆکەیەکدایە، گەشتەکەی لەنێوان لیتوانیا و یۆنان دەبێ، بە سیناریۆیەکی شێوەی فیلمی هۆلیود، بیلاڕووسیا دەڵێ ئەم فڕۆكەیە بۆمبی تێدایە، بە فڕۆکەیەکی مێک فڕۆکە مەدەنییەکە لە بیلاڕووسیا دادەبەزێنن و رۆژنامەنووسەکە دەستگیر دەکەن. بەهۆی ئەم کردەوەیەوە رەخنەی زۆری لێگیرا لەلایەن ئەوروپای یەکگرتووەوە و پێشتریش تاوانبار کرابوو کە لۆکاشینکۆ مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و دەمکوتی دەنگە ناڕازییەکان و رێگری لە رێکخراوە مەدەنییەکان دەكات و ناهێڵێ بە ئازادی كاربکەن. نێوان ئەوروپای یەکگرتوو وبیلاڕووسیا تا دێ بەرەو خراپی دەڕوات بەتایبەتی لەگەڵ پۆڵندا و لیتوانیا.
لەگەڵ ئەوەی لەنێوان ئەوروپای یەکگرتوو و بیلاڕووسیا لە ساڵی 1995 رێککەوتنێکیان کرد تا گۆڕینەوەی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری رێکبخەن، بەڵام تاکو ئێستا واژوو نەکراوە. تا دێت هەڵوێستی رۆژئاوا توندتر دەبێت بەرانبەر بە بیلاڕووسیا لە هەموو روویەکەوە، سیاسی و بازرگانی.
ئەو سیاسەتی بیلاڕووسیا پەیڕەوی دەکات لەگەڵ روسیا وەک نزیکترین وڵاتە بۆ رووسیا گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ کۆمارەکانی سۆڤیەت کە سەربەخۆییان وەرگرت و جیابوونەوە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی سۆڤیەت لە 1990. لە ساڵی 2000 رێککەوتنێک کرا لەنێوان ئەو دوو وڵاتە تا تێکەڵ ببنەوە، بەڵام هەر نەکرا تا هەفتەی رابردوو لە 5ی نۆڤەمبەری2021. دوای ئەو رێککەوتنە پۆتین وتی: پێویستە سنووری هەردوو وڵاتەکەمان لە ئاسایشیدا بێت و پێکەوە رێگەنادەین هیچ لایەنێکی دەرەکی دەست بخاتە کاروباری وڵاتەکانمان و پێکەوە بەرەنگاریان دەبینەوە گەر هەوڵی ئاژاوە بدرێ.
ئەم رێککەوتنە زۆرلە پەیوەندییەکان دەگۆڕێت بەتایبەتی لەگەڵ ناتۆ کە لەسەر سنووری بیلاڕووسیایە، رەنگبێ بکەوێتە نێوان دوو بەرداشی رووسیا و ئەوروپا و ئەمەریکا.
هەرچەندە زۆربەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ روسیایە، بەڵام هەندێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رۆژئاوادا هەیە، بەتایبەتی ئامێری بەرنامەداركردنی ئەلیکترۆنی. بیلاڕووسیا دەوڵەمەندە بە پۆتاس و نزیکەی نیوەی بەرهەمی جیهانی لە بیلاڕووسیایە، چارەكێکی پێداویستی ئەوروپا لە بیلاڕووسیاوە دێت. پۆتاس بەکاردێت بۆ زبڵی کیمیاوی. زۆری بۆ ئەوروپا و ئەمەریکا هەناردە دەکات. بەشێک لە گازی رووسیا بە بیلارووسیا دا دەچێتە ئەوروپا. لە ئێستادا ئەوروپا و بەریتانیا کێشەی گازیان هەیە لە رێژە و لە نرخ بەرزی.
لەو چەند رۆژەی دوایی گفتوگۆی نێوان رۆژئاوا بەتایبەتی پۆڵندا و لیتوانیا و برۆکسل لەگەڵ بیلاڕووسیا زمانی هەڕەشە بەکاردەهێنن. لۆکاشینکۆ هەڕەشەی کرد کە رۆژئاوا پڕ دەکات لە پەناهەندە و مادەهۆشبەرەکان و گازیان لێدەبڕێ.
رەنگبێ ئەوەی بەلای کوردەوە گرنگ بێت ئەو پەنابارە کوردانەن کە لەسەر سنووری پۆڵندا و بیلاڕووسیا گیریان خواردووە لەبەر سەرما و برسێتی. زۆربەی ئەو پەناهەندانە کە چەند هەزارێکن و زۆربەیان کوردن و هەندێ عیراقی و سوری و ئەفغانستانی لەگەڵیانن، بە یارمەتی كۆمپانیای نەوتی رووسی لە کوردستان رێخۆشکەر بوو تا رێگەی گەشتكردنیان بۆ بیلاڕووسیا بکاتەوە. ئەم گەشتانە لە سەرەتای هاوینەوە دەستیپێکردووە. بە رێککەوتن لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی تورکیا و قەتەر و دوبەی ئەم پەناهەندانە بەڕێدەکەون. بە ڤیزەی مانگێک و بە هۆتێلەوە و بە پارەیەکی زۆر. پۆلیسی بیلاڕووسیا یارمەتییان دەدات تا سەر سنوور بڕۆن.
ئەوەی ترسناکە بیلاڕووسیا بە پلان لەگەڵ رووسیا ئەم کارە دەکەن و کێشەکانی خەڵکی ئێمە دەزانن لە رووی نەبوونی مووچە و کەمی ئازادی و نایەکسانی و نەبوونی کار و گەندەڵی و بێزاری خەڵک لە سیستمی بەڕێوەبردنی هەرێم. ئەوان بە مەبەست دەیکەن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و هەم پارەیەکی زۆر دەچێتە وڵاتەکەیان و رێگای ئاسمانیان باش کار دەکات بەتایبەتی دوای کۆرۆنا و ئەو خەڵکەش وەک قوربانی بەکاریان دەهێنن بۆ خزمەتی مەرامی سیاسییان و خەڵکی ئێمەش بە ئاسانی کەوتوونەتە داویان.
خ.غ