وەرزش

ڤینیسیوس چارەسەری کێشە گەورەکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤینیسیوس چارەسەری کێشە گەورەکە دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ڤینیسیوس جونیورز یاریزانی بەرازیلی رەگەزنامەی ئیسپانی پێبەخشراوە.

مێرێنگو لە لێدوانێکیدا لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا گوتی: یانەکە رایدەگەیەنێت کە یاریزانی بەرازیلی ئێمە ڤینیسیوس رۆژی هەینی 2ی ئەیلول سوێندی بە دەستووری ئیسپانیا خوارد و بەو شێوەیە لەو ساتەوە رەگەزنامەی ئیسپانیای بەدەست هێنا.

فابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزان و راهێنەرانی ئەوروپا نووسیویەتی: هەواڵێکی گرنگە بۆ ریاڵ مەدرید چونکە ئێستا کورسییەکی زیاتریان هەیە بۆ یاریزانانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.

ئەو شارەزایەی گواستنەوە لە تویتەردا ئەوەشی وت: رێککەوتنەکە بۆ گابریێل عیسای بەرازیلی لە مانگی حوزەیراندا تێکچوو، بەهۆی ئەو گرفتەوە.

گابریل عیسا پەیوەندی بە گواستنەوە هەبوو بۆ ریاڵ مەدرید کاتێک لە مانچستەر سیتی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا واژۆی بۆ ئەرسناڵ کرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد