کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادرێت هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە ناوبازاڕی سلێمانی بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرە و ژمارەیەك بازرگان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بازاڕ و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاروكاسبی لە سنووری سلێمانی كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا كە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ گوێبیستی داواكاری و سەرنجی ئامادەبووان بوو و روونیانكردەوە، دەستێكی سیاسی لەپشت شێواندنی بازاڕی سلێمانییەوەیە و بە دەنگۆی چەواشەكارانە هەڵایەكی میدیاییان دەستپێكردووە كە ئامانج لێی دروستكردنی وێنایەكی ناڕاست و شڵەژاوی سلێمانییە گوایە لە سلێمانی پارە سپی دەكرێتەوە و دراوی ئەمریكی دەبرێتە دەرەوە، ئەمەش هیچ بنەمایەكی نییە و هەوڵدانێكی نەزۆكانەیە بۆ سستكردنی بازاڕ.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی بازرگانان، خاوەنكاران و وەبەرهێنەرانی سلێمانی كرد كە هەمیشە بە دڵسۆزی و بەرپرسیارانە كاریان كردووە و بەشێكبوون لە چارەسەر و نەیانهێشتووە هیچ دۆخێكی نەخوازراو كار بكاتەسەر كاروكاسبیان. سەبارەت بە كێشە و گرفتەكانیشیان سەرۆك بافڵ رایگەیاند "دڵنیاتان دەكەمەوە رێگەنادرێت هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە ناوبازاڕی سلێمانی بكات و زەمینەیەكی گونجاویش لەبەردەم بازرگان و سەرمایەداران دەڕەخسێنین تاوەكو ئازادانە كارەكانیان بكەن".
وتیشی "هەر گرفت و رۆتینێكیش كاریگەری لەسەر سستبوونی بازاڕ هەبووبێت نایهێڵین، هاوكار و پشتیوانتان دەبین لەپێناو بووژاندنەوەی كوردستان و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم".
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ پشتیوانیی یەكێتی بۆ وەبەرهێنەر، سەرمایەدار و خاوانكاران دووپاتكردەوە و وتی "نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بە ژیان و كەسابەتی خەڵكەوە بكات و گرفت دروستبكات. ئێمە بەڵێنمان بە خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی داوە خزمەتیان بكەین و رێگە لە سزا سیاسی و داراییەكان بگرین، بۆیە درێژە بەكاری خۆتان بدەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتانە".
ك م

بیروڕا