کوردستانی

سەبارەت بە کەشوهەوا کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەی چییمان پێدەڵێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە کەشوهەوا کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەی چییمان پێدەڵێت؟
مەودا میدیا-


بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 13ی کانونی دووەم و سبەینێ شەممە 14ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیاجیاکاندا، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک کڕیوە هەیە، خێراى با لە سەر خۆ و مام ناوەند  دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ی رۆژهەڵات ئەگەری بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم هەیە، خێراى با لە سەر خۆ و مام ناوەند  دەبێت،  ئاراستەی با لە خۆرهەڵاتەوە دەبێت،  پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.

لای خۆشیانەوە شارەزایانە بواری کەشناسی باسلەو دەکەن ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ساڵێکی تەڕ و پڕ لەباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  12 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 9  پلەى سیلیزى
دهۆک     :  12 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  12 پلەى سیلیزى
سۆران    :  8  پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  15 پلەى سیلیزى



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan