کوردستانی
بۆ رۆژی سێهەمە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی پێنجوێن بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی پێنجوێن بۆ رۆژی سێهەم بەردەوامە و لەئێستا خەڵکی پێنجوێن و دەورووبەری داوای کارەبای 24 کاتژمێری دەکەن. قایمقامی شارەکەش دەڵێت، تا ئێستا کەس نەهاتووە بەدەم داوای خۆپیشاندەرانەوە.
بەو سەرمایە ماوەی سێ رۆژە هاوڵاتییانی بە رۆژ و شەو هاتوونەتە سەر شەقام و داوای دابینکردنی کارەبا و دابەشکردنی بەشی دووهەمی نەوتی سپی ماڵان و تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانیانەوە هەر بۆیە ئەوانیشی بەردەوام لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندا و بەستنی رێگا سەرەکییەکانی پێنجوێن.
هاوڵاتییانی پێنجوێن باسلەوە دەکەن کە بەهۆی کەمکردنەوەی کارەبا و نەبوونی سوتەمەنی پێویست کێشەیان بۆ دروستبووە و پێویستە حکومەت بێت بەدەم داواکارییەکانیانەوە.
لای خۆشییەوە زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و دەڵێت، داواکاری خۆپیشاندەران رەوایە و ئێمە کاری لەسەر دەکەین. داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بێن بەدەم داواکاریی خەڵکەوە.
پێنجوێن لە ئێستادا 23 کاتژمێر کارەبایان هەیە بە کارەبای نیشتمانی و موەلیدەوە و لەماوەی رابردوودا کارەبایان لە ئێرانەوە بۆ هاتبووە، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم کارەبای پێنجوێن دابیندەکات.
دەرباەری سووتەمەنی، تا ئێستا خەڵکی پێنجوێن 200 لیتر نەوتییان وەرگرتووە و وەک خۆیان دەڵێن، بە پێیەی پێنجوێن ساردە ئەو بڕە بۆ ئەوان کەمە.
ژ.م
بیروڕا


