کوردستانی

بەغدا یەکەم کاروانی نەوتی بۆ هەرێم نارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا یەکەم کاروانی نەوتی بۆ هەرێم نارد
مەودا میدیا-

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، بەغدا یەکەم کاروانی نەوتی بۆ هەرێم ناردووە، ئەو بڕە نەوتەش بەغدا بڕیاریداوە بینێرێت بۆ هەرێم بڕەکەی 50 ملیۆن لیترە و بۆ هەر لیترێکیش نرخی 500 دینار دانراوە.

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عیراقی یەکەم کاروانی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، ئەو بڕە نەوتەش بەغدا دیاریکردووە بینێرێت بۆ هەرێم بە کۆی گشتی 50 ملیۆن لیترە و لە ئێستادا یەکەم کاروانی هاتووەتە هەرێم، نرخی هەر لیترێکیش 500 دیناری بۆ دیاریکراوە. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاندوە، ناردنی ئەو بڕە لە نەوت لەدوای هەوڵەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا بووە.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوتی عیراق، پێویستە هەر بەرمیلێک نەوت بە 100 هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتییان کە بە کرێی گواستنەوە دەکاتە 103 هەزار دینار.

ماوەی چەند ساڵێکە لە سەنتەری شارەکان هیچ بڕە نەوتێک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشنەکراوە و ئەوەش وایکردووە خەڵک ناچار بێت لە بازاڕ بە نرخێکی زیاتر لە وەرزی سەرما نەوت دابینبکات.

 

ژ.م  
Qaiwan
Qaiwan