کوردستانی

داوای داخستنی قومارخانەکانی سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای داخستنی قومارخانەکانی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا-

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆیان بۆ داخستنی قومارخانەکانی شارەکە کۆکردووەتەوە.

لە نووسراوێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆیان لەسەر کردووە و دوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە کە قومارخانەکانی سلێمانی دابخرێت. ئەوان باس لەودەکەن کە قومارخانەکانی سلێمانی بوونەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چەندین خێزان و هۆکارن بۆ  دیاردەی خۆکوشتن و کێشەی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەدا.

لەماوەی رابردووشدا لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵمەتێکدا کۆمەڵێک شوێن لە سەرچنار داخران کە کاری بەدڕەوشتی و کاری نایاساییان تێدا ئەنجامدەدرا.



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan