کوردستانی

لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی دووەم و سبەینێ یەکشەممە 15ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە دوانیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک وە لەگەڵ هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان -2 بۆ 15 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور, لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 11 بۆ 17 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan