کوردستانی
بۆ لەمەوبەدوا نابێت موچەی مانگانەی کرێکاران لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، بۆ لەمەوبەدوا نابێت موچەی مانگانەی کرێکاران لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لەو پرۆژە یاسایەی کار کۆمەڵێک ماف بۆ کرێکارانی دیاریکراوە کە پێویستە خاوەنکار پابەندی بێت.
عارف حیتۆ، بەڕێوبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کار، خاوەنکار ناتوانێت بە ویستی خۆی مامەڵە لەگەڵ کرێکار بکات و پێویستە پابەندی ئەو یاسایە بێت کە بۆ کرێکاران دادەنرێت و یاساکە لە بەرژەوەندی کرێکارانە، بە جۆرێک لە یاساکەدا هاتووە رۆژانە کرێکار نابێت لە هەشت کاتژمێر زیاتر کار بکات، لە یاساکەدا هاتووە کە پێویستە گرێبەستی کار لە نێوان خاوەنکار و کرێکار بێت و ئەرک و مافی خاوەنکار و کرێکار تێدایە، لەیاساکەدا باسلەوەش کراوە نابێت موچەی کرێکار لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت.
زۆرجار بەهۆی ئەو کێشەو گرفتانەی لە نێوان خاوەنکار و کرێکار روودەدات، کرێکاران مافخوراو دەبن و کاری زۆریان پێدەکرێت لەبەرامبەر موچەیەکی کەمدا.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


