کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵکی خۆمان داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵکی خۆمان داوە
 مەودا میدیا-


بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمەڵەی "ڕێکخستنە دێرینەکانی کوردستان و دەستەی داکۆکیکار لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی" لە هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.

 
لە مەراسیمەکەدا جگە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە هەردوو کۆمەڵەکە کرد کە بە یەکگرتنەوەیان بەرەیەکی بەهێز و کاریگەرتریان بۆ داکۆکیکردن لە ماف، ژیان و گوزەرانی رێکخستنە دێرینەکان پێکهێنا و ئەمەش جێگای پێزانینە.

لە درێژەی پەیامەکەدا سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە لە رۆڵی زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی رێگەی خەباتی رووانی و وتی، ئێوە کۆڵەکەیەکی بەهێز و پتەوی خەبات و شۆڕشی نوێ بوون و مێژووی ئێوە بە شانازییەوە دەنووسرێتەوە. ئێمە ماندووبوون و قوربانیدانی ئێوەمان لەبیرنەکردووە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی ئێوەیە و هەرواش دەمێنێتەوە.

 لەبارەی دۆخی هەرێم، سیاسەتی یەکێتی و کاری رێکخراوەیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵکی خۆمان داوە کە خۆی لە خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی یاسادا دەبینێتەوە و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین. بە پشتیوانی و هێزی لەبن نەهاتووی ئێوەشەوە درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە و نیشتمانییانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و یەکێتی ناو یەکێتی وەک چاومان دەپارێزین.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan