کوردستانی

منداڵێکی 15 ساڵان لە ناحیەی بنگرد گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی 15 ساڵان لە ناحیەی بنگرد گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-
 
لەکاتی ئیش پێکردنی ئۆتۆمبێلی باوکی لەگەراجی ماڵەکەیاندا منداڵێکی 15 ساڵان لە ناحیەی بنگرد گیانیلەدەستدا، بەڕێوەبەری هاتوچووی بنگرد رایگەیاند، منداڵەکە ئیشی بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی کردووە و ئەو روداوەی بەسەر هاتووە.

 
عەقید ئومێد عبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتوچووی دوکان رایگەیاند: لەدوای ئاگاداربونیان لە روداوێکی هاتوچوو، سەردانی شوێنەکەیان کرد کە دەکەوێتە ناحیەی بنگرد، دواتر پشکنین و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوەکە کردوە دواتر بۆیان دەرکەوتووە، منداڵێکی پانزە ساڵان لەگەراجی ماڵەکەیان ئیشی بە ئۆتۆمبێلی باوکی کردوە، منداڵەکە لەکاتی خۆهەڵدانەخوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی شڵەژاوە و دەرگای شۆفێری کردووەتەوە و منداڵەکە لەنێوان ئۆتۆمبێل و کۆنکرێتی ماڵەکە زەبری بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکوڵینەوەی لەبنکەی پۆلیسی بنگرد بۆکراوەتەوە و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ڕانیە کراوە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan