کوردستانی
قایمقامی پێنجوێن؛ لە خۆپێشاندان بەردەوام دەبین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆپیشاندانی خەڵکی پێنجوێن پێینایە رۆژی چوارەم و هاوڵاتییانی پێنجوێنی سوورن لەسەر داواکارییەکانیان، قایمقامی پێنجوێنیش دەڵێت، تا ئەو کاتەی داواکاریمان جێبەجێ دەکرێت بەردەوام دەبین لە خۆپێشاندانەکان، سەبارەت بە دەستلەکار کێشانەوەکەی دەڵێت، لەبەر خەڵک دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.
هاوڵاتییانی پێنجوێن بۆ رۆژی چوارەمە بەردەوامن لە خۆپیشاندان وداواکردنی خواستەکانیان، زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی رایگەیاند، دەبێت حکومەت وەڵامی ئەو خەڵکە بداتەوە کە چوار رۆژە لەسەر شەقامەکان داوای مافی خۆیان دەکەن دەشڵێت، منیش لەگەڵ خەڵکم و بەردەوام دەبین تا وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە.
بەهۆی بڕینی کارەبا و دابینەکردنی سوتەمەنی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە خەڵکی پێنجوێن چەند رۆژێکە لەسەر شەقامن و تا ئێستا هیچ کەسێک نەچووە بەدەم داواکارییەکانیانەوە.
ژ.م
بیروڕا


