کوردستانی

کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانونی دووەم و سبەینێ دووشەممە 16ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 17 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەكانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 17 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan