کوردستانی

کێشەی هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن چارەسەردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن چارەسەردەکرێت
مەودا میدیا-

دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کێشەی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر بکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانونی دووەمی 2023 رایگەیاند "دانیشتووانی جوامێر و خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە بڕیاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قایمقامییەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتییان سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاوڵاتییان دادەنرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە، وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan