کوردستانی

رێژەی ئاوی بەنداوی دوکان لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی ئاوی بەنداوی دوکان لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا چەندە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت لەکاتی ئێستادا رێژەی ئاوی دەریاچەکان لە %29یە و جیاوازییەکی کەممان هەیە لەگەڵ ساڵی رابردوو، ئاماژەی بەوەکرد رێژەی بارانبارین ئەمساڵ زیاترە لە ساڵی رابردوو.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەکاتی ئێستادا رێژەی ئاوی دەریاچەکان لە %29یە و جیاوازییەکی کەممان هەیە لەگەڵ ساڵی رابردوو، 30 سانتیمەتر لە خوارەوەین لە ئاستی ئاوەکەدا، ئەمەش جیاوازییەکی کەمە بە بارینی بارانێک دەتوانین بگەیەنە ئەو ئاستە بە زیادیشەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "رێژەی بارانبارین ئەمساڵ زیاترە لە ساڵی رابردوو کە 20 ملم لە سەرووترین، چاوەڕێین رێژەکە زیاتربێت، چونکە کاتی بارانبارین هێشتا ماوە".

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکانیش وتی "ساڵی رابردوو رێژەی ئاوی بەنداوەکە گەیشتە لە %42 ئەمساڵیش بەهیواین بگەیەنە ئەو رێژەیە یاخود زیاتر، دواتر لە مانگەکانی شەش و حەوت دەست بە بەردانەوەی ئاوەکە بکەین".

وتیشی "لەئێستادا ستراتیژی ئێمە کۆکردنەوەی ئاو و کەمترین بەردانەوەیە کە جێبەجێی دەکەین، بەڵام ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین رێژەی بارانبارین لەو دوو مانگەی کە ماومانە چۆن دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan