کوردستانی
عەلی حەمە ساڵح بە 90 ملیۆن دینار سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر کەیسی دانانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی لە دادگا بەرانبەر بە کۆمپانیایەک دۆڕاندی و بە 90 ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێت.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "سزادانێکی ناڕەوا، بەڵام من تەسلیمیان نابم و بەردەوام دەبم، دادگای بەرای سلێمانی بڕیاری سزادانی منی داوە بە (90 ملیۆن دینار) بیدەم بە کۆمپانیای تایبەت بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی، حوکمڕانی و دادگایەکی سەیر، بەرگری لە مافی گشتی بکەیت! سزات بدەن".
ئاماژەی بەوەکرد "من وتومە حکومەت خۆی 98 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی هەبووە، دیار نییە، ئێستا نابێت دوو کۆمپانیا لە دوو زۆنەکە 475 کامێرا بە سیستمی پۆینت توو پۆینت دابنێن، لە %70ی داهات لە سەرەتا بۆ کۆمپانیا بێت، ئەمە پێچەوانەی یاسایە و بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێکە و بارگرانی گەورە دروستدەکات بۆ خەڵک، هەموو بەڵگەکانم خستە بەردەم دادگا، بەڵام ئامادەنەبوون گفتوگۆی بەڵگەکان بکەن! بەبێ ئەوەی بیسەلمێنن من زیانم لە کەس داوە، دادگای بەرای سلێمانی (90 ملیۆن دینار) سزای داوم".

دەڵێت "ئەگەر پێتان وایە ئەم سزا بۆ ئەوەیە من پاشەکەشە بکەم و تەنازولتان بۆ بکەم زۆر هەڵەن. هەموو رێگایەک دەگرمەبەر بۆ رێگری لە هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای تیژڕەوی بەم سیستمە لە لایەن کۆمپانیاوە، سزادانی خەڵک نادرێت کۆمپانیا".
س،ر
س،ر
بیروڕا