کوردستانی
دوو شوان لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان رفێندران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش دوو شوانکاری دانیشتووی گوندی قەڵای ناوچەی داوێ سەر بە قەزای دوزخورماتوویان بۆ شوێنێکی نادیار رفاند.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئاسایشی ناحیەی زینانە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانونی دووەمی 2023 کاتژمێر 11:00 دوو شوانکاری دانیشتووی گوندی قەڵای ناوچەی داوێ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە فڕێندراون".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد "ئەو دوو شوانکارە ناویان (محەمەد حسێن و سەباح حەسەنە) کوردن و لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان رفێندراون".
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکە ئاشکرایکرد "ئامانج لە فڕاندنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە پارەیە، چونکە لە بەرانبەر پارە کەسە رفێندراوەکان ئازاد دەکرێن".
س.ر

بیروڕا