کوردستانی

كەمپینی پاراستنی سلێمانی لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمپینی پاراستنی سلێمانی لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست دەستیپێكرد
مەواد میدیا-

لە سلێمانی كەمپینی پاراستنی سلێمانی لە خۆراكی ناتەتدروست راگەیەندرا و كەمپینەكەش بۆ ماوەی 11 رۆژ كاردەكەن و پشكنین بۆ خواردنە جۆراو جۆرەكان دەكەن.

راگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "لەمەراسیمێكدا لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بەئامادەبوونی )د.سەباح نەسرەدین، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی) و (د.رزگار عەلی، بەرێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) و بەڕێوەبەری كارگێڕی و  و ژمارەیەك لێپرسراوانی تەندروستی و كەناڵەكانی راگەیاندن (كەمپینی پاراستنی سلێمانی لەخۆراكی ناتەندروست) دەستپێكرد  و كەمپینەكەش بە بەشداری (320) كارمەندی تەندروستی و كارمەندی كارگێڕی و كارمەندانی تاقیگەی ئاو و خۆراك بەڕێوەدەچێت و لە 15ی 1 تاوەكو 26ی 1 بەردەوامی دەبێت".

باس لەوەشكراوە "رۆژانە تیمەكان هەڵمەتی پشكنین و بەدواداچوون ئەنجام دەدەن و نمونەی (خۆراك و خواردنەوە) لەشوێنە گشتیەكان وەردەگیرێت بەمەبەستی پشكنینی تاقیگەیی (كیمیایی و بەكترلۆجی) و بەپێی پلانی كەمپینەكە تیمەكان سەردانی كارگەكانی ئامادەكردنی خۆراك و خواردنەوە و هۆتێل و یانەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و مەلەوانگە و پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و پەیمانگا و زانكۆكان دەكەن".

ئەوەش راگەیەندراوە "ئامانجی كەمپینەكە پاراستنی سلێمانییە لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و هۆشیاركردنەوەی ستافی ئەو شوێنانەی مۆڵەت نامەی تەندروستیان هەیە لەسەر پاك وخاوێنی كەسێتی و خۆراكی تەندروست هەروەها هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران  لەناوەندەكانی خوێندندا لەسەر خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و پاكوخاوێنی كەسێتی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەكان".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan