کوردستانی
تەقە لە كوڕ و باوكێك كراو كوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گوندی تیلەكۆی دەربەند لەسەر كێشەی زەوی تەقە لە كوڕو باوكێك كراوە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵیش دەڵێت "ئەو كوڕ و باوكە بە كوژراوی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و شوێنی فیشەك بە جەستەیانەوە بووە".
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 15كانونی دووەمی 2023 تەرمی كوڕو باوكێك گەیەنراونەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ كە ئاسەوای فیشەك بەجەستەیانەوە بووە و كوژراون".
باسی لەوەشكرد "كوڕەكە تەمەنی 19 ساڵە و باوك كوڕەكەش 65 ساڵەو هەر كە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە".
ك م

بیروڕا