کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند.. فەرمانی گرتنی هەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند.. فەرمانی گرتنی هەبووە
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی لەبنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەبنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرئەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ساختەكاری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

باس لەوەشكراوە "لە ئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan