کوردستانی

خەو لێکەوتنی شۆفێرێک رووداوێکی هاتوچۆی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەو لێکەوتنی شۆفێرێک رووداوێکی هاتوچۆی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە خەوی لێکەوتووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی کانونی دووەمی 2023 لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا بارهەلگرێک کە ماستی قوتوکراوی بارکردبوو بەهۆی تیژڕۆیی و دەرچوون لە خێرایی شەقام کۆنترۆڵی لەدەستدا و لە پاش خۆکێشانی بەڕاگرەکانی تەنیشتی رێگاکە دواتر وەرگەڕاوە".

ئاماژەی بەوەکرد "لە کاتی لێکۆلینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەرکەوت کە شوفێرەکە خەوی لێکەوتووە لە کاتی لێخوڕین، هەربۆیە قاچی رەق بووە لەسەر پایدەر بەوهۆیەش خێرایی زیاتر بووە و کۆنترۆل لەدەستداوە، لە دەرەنجامی رووداوەکەش شۆفێرەکە بە سەختی برینداربووە و لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی زۆری مادی".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد