کوردستانی
قەیرانی غاز هەیە و نرخەکەی چی لێدێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خاوەنی کارگەیەکی غاز رایدەگەیەنێت ماوەی دوو ساڵە قەیرانی غازە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو غازەی بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان نرخی جێگیرە بەرزنابێتەوە.
کۆچەر تاهیر، خاوەنی کارگەی غاز بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو 240 تۆن غازمان بۆ دەهات، بەڵام نزیکەی 10 بۆ 15 رۆژ دەبێت رۆژی شەش تۆن کەمتر لە مانگی 10 غازمان بۆ دێت واتە 234 تۆن غازمان بۆ دێت".
لەبارەی قەیرانی غازەوە ناوبراو وتی "ماوەی دوو ساڵە قەیرانی غازە، هەروەها لەئێستادا کە بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین خواست لەسەر غاز زیادیکردووە و هاوڵاتییان پێویستیان پێیانە".
کۆچەر تاهیر وتی "ئەو غازەی بریکارەکان دابەشی دەکەن نرخی هەر هەشت هەزار و 500 دینارە، بەڵام لە بەنزین خانەکان نرخی بوتڵێک غاز 18 هەزار دینارە، چونکە لیتری غاز بە 700 دینارە".
وتیشی "بریکارەکان بۆ دابەشکردنی غاز ناوی هاوڵاتییان دەنووسن و کراوە بەشێوەی سەرە، بۆ نمونە هەر ماڵێک پێویستی بە غازبێت دەبێت 15 بۆ 20 رۆژ چاوەڕێ بکات، هەروەها پێدانی بوتڵی غاز بە بریکارەکان لە کارگەیەکەوە بۆ کارگەیەکی دیکە دەگۆڕێت".
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غاز ئەو خاوەن کارگەیە روونیکردەوە "ئەو غازەی بە نرخی هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان نرخی جێگیرە بەرزنابێتەوە، بەڵام غازی بازرگانی رۆژ بە رۆژ نرخی زیاتر بەرزدەبێتەوە".
س.ر

بیروڕا