کوردستانی
پرۆژەیەکی نوێ بۆ بەرهەمێنانی مریشک جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پڕۆژەی مریشكی دایكانە، یەكێكە لەو پرۆژانەی بە یارمەتی و هاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت؛ پرۆژەكەش بریتییە لە هاوردەكردنی جوچكە لە وڵاتی سكۆتلەندا بۆ هەرێمی كوردستان و بەخێوكردنیان لە ناوخۆدا، تاوەکو بۆ خواردن ئامادە بكرێن و خواست لە بازاڕدا پڕبكەنەوە.

كاوە مستەفا، بەڕێوەبەری پرۆژەی راسۆن بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووە "پرۆژهی راسۆن بۆ بەرهەمهێنانی دایكانەی مریشكە، بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە، ئهم پڕۆژهیه پێویستیی بازاڕی ههرێمی كوردستان و بهشێك له بازاڕهكانی عیراق پڕ دهكاتهوه، بەشێوەیەك دەتوانین 40% بۆ50%ی خواستی بازاڕی عیراق پڕبكهینهوه".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم جۆرە مریشكانە ساڵانە نزیكەی 170 بۆ 175 هێلكە دەكەن، بەم پێیە رەنگە بگاتە 100 ملیۆن مریشكی خواردن. بۆیە ئەگەر رێژەكە لێكبدەینەوە، گەر هەر مریشكێك 2 كیلۆ بێت، ساڵانە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن كلیۆ گۆشت".
س،ر
بیروڕا