کوردستانی

ئاماری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابردوودا شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی کانونی دووەمی 2022 کەیفی عومەر، وتەبێژی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایدا ئامارەکانی ساڵی 2022ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 103 هەزار و 274 کەس، سلێمانی زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە کە دوو ملیۆن و 226 هەزار و 523 کەسن، و دهۆک ملیۆنێک و 444 هەزار و 427 کەس، و ئیدارەی گەرمیان 206 هەزار و 790 کەس".

ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای سلێمانی هەولێر بە پلەی دووەم دێت کە دانیشتووانەکەی دوو ملیۆن و 225 هەزار و 534 کەسە، دهۆکیش لە پلەی سێیەمدایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە ملیۆنێک و 444 هەزار و 427 کەس، پارێزگای هەڵەبجەش ژمارەی دانیشتووانەکەی 206 هەزار و 790 کەسە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan