کوردستانی
پێشبینی بارانبارین و بەفربارینێكی زۆر دەكرێت.. مەترسی كەم بارانی نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشبینی بارانبارینێكی زۆر دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و شارەزایەكی كەش و هەوا دەڵێت "بە هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە مەترسییەكانی كەم بارانی لە هەولێر و دهۆك نامێنێت و".
سیروان ساڵح، شارەزای كەش و هەوا رایگەیاندووە "پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە (كانوونی دووە) و سەرەتای مانگی داهاتوو (شوبات) شەپۆلێكی بارانبارینی باش روو لە ناوچەكەمان بكات و بڕێكی زۆر باران لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت و وشكی و كەم بارانی لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كۆتایی پێ بێت".
باسی لەوەشكردووە "پێشبینییەكان بەوجۆرەیە مانگی داهاتوو (شوبات) بارانی زۆرباش ببارێت و ئەگەری بەفربارینی زۆریش هەیە لەناوچە شاخاوییەكان".
ك م

بیروڕا