کوردستانی
لە هەولێر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەولێر بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ئەنجامداو نوێنەری خاوەن زەوییەكانیش دەڵێت "نزیكەی پێنج هەزار پارچە زەوی كە رووبەرەكانیان 125 مەتر دووجایە رێگەمان پێنادەن خانوویان لەسەر دروست بكەین و جگە لەوەش بێبەشین لە چەندین خزمەتگوزاری".
دەشتی ئیسماعیل، نوێنەری خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند “نزیكەی پێنج هەزار پارچە زەوی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك كە 125 مەتر دووجایە رێگە نادرێت خانوویان لەسەر دروست بكەین و هەر دەستی دەستیمان پێدەكەن".
باسی لەوەشكرد "ئێمە چەندینجار گردبوونەوەی ناڕەزایەتییمان ئەنجامداوە و داواكاریی سەرەكی ئێمە گەیاندنی خزمەتگوزاریی و رێگەپێدانە بۆ ئەو زەویانە لەسەر رووبەری 125 مەتر دووجان بكرێنە خانوو".
جەختی لەوەشكردەوە “لە گەڕەكی هەشتی حەسارۆك ئاو، كارەبا و رێگەوبانێكی گونجاو نییە و چۆن بتوانین خانو لەسەر ئەم زەوییانە دروستبكەین".
ك م

بیروڕا