کوردستانی

پۆلیس هەولێر لەبارەی کوژرانی پیاوێکەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس هەولێر لەبارەی کوژرانی پیاوێکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەسەر کوژرانی هاوڵاتییەک روونکردنەوە دەدات و ئاماژەی بەوەکرد دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ونبونی کەسێک بەناوی (بێستون حەوێز  بەکر )لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کە له (2023/1/7) لە ماLەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و بڕی (50000)ھەزار دۆلاری ئەمەریکیشی لابووە، تیمێک لە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی ونبوو، دوێنێ رێکەتی 16ی کانونی دووەمی 2023 تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو ".

ئاماژە بەوەکراوە "لە دەرئەنجامی لێکۆلینەوەی ھێزەکانمان (دوو تۆمەتبار ) دەستگیرکران و پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی ھەولێر کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆلینەوەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan